Header

سنا برزنجه – بیستوومه 2019

سنا برزنجه – بیستوومه

1
سنا برزنجی۸۶۲۴۳۲

Sana Barzanji – Bistuma 2019

دانلود اهنگ جدید کوردی سنا برزنجه به نام بیستوومه

داگرتنی گورانی نوی کوردی سه نا به رزه نجه به نیوی بیستوومه

 

بیستوومە پرسیارت کردووم
پڕ بە دڵ یادت کردووم
وێنەکانمت دەرهێناوه‌و
ماچت کردوون ماچت کردوون

بیستوومە زۆر پەشیمانی
نووقمی ئازار و گریانی
من ئەمزانی کە ناتوانی
لەبیرم کەی بە ئاسانی

ئەزانم زۆر دڵت تەنگە
دنیا لە لات شەوە زەنگە
منیش وام و دەری نابڕم
دڵی من گۆمێکی مەنگە

بیستوومە زۆر بیرم ئەکەی
لە ناو دڵتا ژیرم ئەکەی
هەموو ڕۆژێکم ساڵێکە
بزانە چۆن پیرم ئەکەی

لێوەکانت پەیمانه‌م بوو
چاوەکانت مەیخانەم بوو
هەموو ڕۆژێ بینینی تۆ
خولیایەکی شێتانم بوو

ئەزانم زۆر دڵت تەنگە
دنیا لە لات شەوە زەنگە
منیش وام و دەری نابڕم
دڵی من گۆمێکی مەنگە

بیستوومە زۆر نائارامی
هەمیشە بە خەیاڵ لامی
من ئەزانم چۆنە تامی
دوری بە ئازاره زامی

منیش وەک تۆ بە پەرۆشم
لە دەستم دا هەست و هۆشم

هۆنراوە :ڕەنج سەنگاوی
#سەنا_بەرزەنجی
@rojiyarmusic

سنا برزنجه – بیستوومه

0

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

ALLCHANNELS

عضویت در کانال روژیار موزیک

JOIN CHANNEL
CLOSE