Header

ناصر رزازی

ناصر رزازی

ناصر رزازی (به کردی: ناسر ڕه‌زازی) (زادهٔ ۳۰ خرداد ۱۳۳۴، سنندج) خواننده، شاعر و نویسنده کرد اهل کردستان است که علاوه بر کار خوانندگی به تدریس زبان کردی و ترجمه و تألیف نیز می‌پردازد. وی بیشتر زندگی خود را در خارج از ایران و در کشور سوئد و اقلیم کردستان گذراند.

ناصر رزازی با اکثر هنرمندان کرد در جای جای مناطق کردنشین در خارج و داخل ایران دیدار و ارتباط داشته است. رزازی همواره از اسطوره موسیقی کردی، حسن زیرک به عنوان الگو و کسی که بیشترین تاثیر را در زندگی هنریش داشته،یاد میکند.

ناصر رزازی به تمام لهجه های کردی تسلط دارد و ترانه های زیادی را اجرا کرده است.

زندگی

ناصر رزازی به کردی ناسر ره زازی در سال ۱۳۳۴ خورشیدی در محلهٔ «کانی کمیز» سنندج متولد شد. وی دو فرزند پسر به نام‌های ماردین و کاردو و یک دختر به نام دلنیا دارد. دلنیا رزازی دختر او نیز در عرصهٔ خوانندگی مشغول فعالیت هنری است. مرضیه فریقی همسر ناصر رزازی که او نیز خواننده عرصه موسیقی کردی بود در تابستان ۲۰۰۴ در یک سانحهٔ پزشکی در استکهلم سوئد درگذشت. چندی پس از مرگ فریقی با ایران نسیمی که همچون فریقی اهل مریوان است ازدواج کرد.

آلبوم‌ها

  • ۱۹۷۶ – کردستان
  • ۱۹۷۹ – دێوانه خۆم
  • ۱۹۸۲ – گۆمه‌شین
  • ۱۹۸۳ – مه‌لول گیان
  • ۱۹۸۴ – له گوڵان
  • ۱۹۸۸ – هه‌ڵه‌بجه
  • ۱۹۹۳ – ڕه‌زیانه
  • ۱۹۹۴ – نیاز
  • ۱۹۹۵ – به پیرۆز
  • ۱۹۹۶ – خه‌می نان
  • ۲۰۰۰ – کرماشان
  • ۲۰۱۰ – ئێواره‌یه
  • ۲۰۱۲ – بیره‌وه‌ری
  • ۲۰۱۴ – چیاوان
  • ۲۰۱۶ – گلباران (کار مشترک با فرید فرج‌پوری)

در ۲۳ دی ۱۳۹۳، آلبوم مشترک ناصر رزازی و زکریا یوسفی به نام چیاوان از سوی شرکت آوای ماد در تهران با مجوز وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی منتشر شد. صدور این مجوز و انتشار این آلبوم در شرایطی بود که رزازی بارها علیه حکومت جمهوری اسلامی ایران با رسانه‌ها گفتگو کرده‌است، سبب واکنش‌های متفاوتی در میان رسانه‌ها شد. محمدحسین نوش‌آبادی، سخنگوی وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی، در نشستی خبری، مبنای صدور مجوز برای آثار موسیقی را محتوای اثر اعلام کرد و نه اندیشه‌ها، رفتارها و گذشتهٔ افراد. با وجود این، او اعلام کرد از طریق مدیرکل موسیقی وزارت ارشاد موضوع را پیگیری خواهد کرد.


ناسر ڕەزازی (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩۵۵، سنە) یەکێک لە گورانیبێژەکانی کوردە کە توانیویەتی بە ھەموو زاراوەکانی کوردی گۆرانی بڵێت. لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩۵۵ لە شاری سنە لەدایکبوو و ھەر لەوێدا دەستی بە گۆرانی وتن کرد. لە تەمەنی گەنجیدا دا چەند کاسێتی تۆمار کرد و تاکوو لە ئێران شۆڕش کرا و ناسر بوو بە ئەندامی کۆمەڵە و دوای ماوەیەک چوو بۆ ئەورووپا و لەوێ لەسەر ئیشی ھونەریی بەردەوام بوو. لە دوای ڕووخانی رژێمی سەددام گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

مەرزیە فەریقی گۆرانیبێژی کورد، ھاوسەری ناسر ڕەزازی بوو کە لە ساڵی ٢٠٠۵ لە نەشتەرگەرییەکی دڵدا گیانی لەدەست دا. لە دوای مەرزییەوە، ناسر ژنێکی تری ھێناوە بە نێوی ئێران کە دانیشتوی مەریوان بوو.

ناسر دوو کوڕ و کچێکی ھەیە بە ناوەکانی: کاردۆ، ماردین و دڵنیا. دڵنیا ڕەزازیش ئێستا گۆرانیبێژە.

کورتەی ژیان

ناسر ڕەزازی ھاوینی ١٩۵۵ لە سنە لە بنەماڵەیەکی دەستکورت و قەرەباڵغدا لەدایکبووە. لە ۶ ساڵیدا دەچێتە خوێندنگای ھیدایەتی سنە. ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ مەرزیە فەریقی زەماوەند دەکات. لە دوای وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە دەکرێ بە مامۆستای سەرەتایی بەڵام پێش ئەوەی کارەکەی دەست پێبکات، ڕاپەڕینی ١٩٧٩ی ئێران ڕوو ئەدات پاشان دەخرێتە زیندان. لە دوای ڕزگار بوونی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دەچنە شاخ و دەبن بە پێشمەرگەی کۆمەڵە. ساڵی ١٩٨۵ لە دوای وازھێنان لە پێشمەرگایەتی لەگەڵ مەرزیە و دوو منداڵەکەی دڵنیا و ماردین پەنا دەبەن بۆ وڵاتی سوید. لەوێ دەبن بە خاوەنی کوڕێکی تر بە ناوی کاردۆ. ساڵی ٢٠٠۴ دەگەڕێنەوە بۆ باشووری کوردستان و لە شارۆچکەی دووکان نیشتەجێ دەبن. ھاوینی ساڵی ٢٠٠۵ مەرزیە لە بەر سەرکەوتوونەبوونی نەشتەرگەریەکەی لە سویددا مالئاوایی لە ژیان دەکات.[ژێدەر پێویستە] دوای ماوەیەک ژنێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئێران خانم دێنێت. ئێستا لە شارۆچکە ی دووکان دەژین.

ژیانی ھونەری

ساڵی ١٩۶٨ لە تەمەنی ١۴ ساڵی‌دا بۆ یەکەمجار چووە سەر شانۆ و گۆرانیی «دەسماڵێ و دەسماڵێ» بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕادیۆی شاری سنە تۆمار کرد.

یەکەم بەرھەمی کاسێتی بڵاو کراوەی بریتی بوو لە چەند گۆرانییەکی لاسایی گۆرانیبێژە کوردەکان، بۆ وێنە گۆرانیی «ئای چەندەم خۆش ئەوێی»ی عەلی مەردان مەقامی بەیات تورک. بەڵام ناسر ڕەزازی لە مەقامی ماھووردا خوێندوویەتی. یەکەم کەسێک کە لە ژیانی ھونەری دا یارمەتی داوە تۆفیق رەزایی گۆرانیبێژی شاری سنەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە لە شاری سنە تیپی مۆسیقا نەبوو، ناچار ئەبێ پەنا بباتە شاری سەقز لە فەرھەنگ و ھونەری ئەو شارە لەگەڵ ڕەشید فەیزینەژاد و حەبیبوڵڵا نیکبین و چەند کەسێکی دیکە درێژە بە ھونەری گۆرانی وتن بدا و لەگەڵ پەروین مۆشیروەزیری چەند کاروانی شیعر و گۆرانییان لە تەلەفیزیۆنی شاری سنە تۆمار کرد. ناسر ڕەزازی جگە لە کاری گۆرانی وتن شارەزایی زۆری ھەیە لە ئەدەبیاتی کوردی و چەندین بەرھەمی ئەدەبی ھەیە کە بریتن لە ھۆنراوە چوارینە، و ئەمەش یەکێکە لە بەرھەمە شیعریەکانی:

خەمم سەربەرز و شاییم بێ دەماخە
دڵم بۆیە بەشی ھەر ئۆف و ئاخە
بڵێسەی ئاگری جەرگم وەھایە
ئەڵێی کەسی مردووە، ھێندە بەداخە.

لە لایەکی تریشەوە ناوبراو توانی چەند ئاوازێک بۆ گۆرانییەکانی خۆی دابنێ، وەک: پەپوولە، دێوانەخۆم، ماچی خودایی، سەرەمەرگی ھیوا، نیشتمان.

ناسری ڕەزازی لە ژیانی گۆرانی وتنی‌دا لەگەڵ تۆفیق ڕەزایی، موحەممەد ماملێ، عەزیز شاھڕۆخ، موحەممەد جە زا،جەماڵ موفتی، نەجمەدین غوڵامی و مەرزیە فەریقی گۆرانیی تۆمار کردووە.

ساڵی ١٩٧٨ خۆپیشاندانی خەڵک لە ئێران و ھەروەھا لە کوردستان دژی ڕژێمی موحەممەدڕەزا شا دەستی پێکرد، ڕەزازی بە سروودی شۆڕشگێڕانە لەگەڵ ئێش و ئازاری ئەو خەڵکە لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بەشداری کرد، دووای ماوەیەک بوو بە پێشمەرگەی  و لەگەڵ فەریبۆرز فەخاری، نەجمەدین غوڵامی، کاک کاڵێ، ڕەزا بچکۆل و مەرزیە تیپی بانگەوازیان دانا و لەو ھەلومەرجەدا توانی بەھونەری خۆی درێژە بدات.

یەکەم سروودی «ئەمڕۆ چ ڕۆژە ڕۆژی نۆرۆزە» کەھۆنراوەکەی عابدین موفتی‌زادە یە، سروودی دووھەم «دێم و دێم» شیعری ھێمن و پاشان چەندین سروودی دیکە لەوانە: ئەی شەھیدان، کارگەرین جەنگاوەرین، سەدەی بیستەمە، ھیوا، پێشەنگی زەحمەتکێشان، دەس لە چەکم ھەڵناگرم و ھتد.

ساڵی ١٩٨۵ ئاوارەی ھەندەران دەبێت، و ساڵی ١٩٩٠ ھاتەوە بۆ باشووری کوردستان و لەنێو خەڵک دا گۆرانی تۆمار کرد. ناسر ئەگەرچی لە سەرەتای گۆرانی وتنی‌دا بە لاسایی کردنەوەی دەنگی گۆرانیبێژانی کورد دەستی پێکرد بەڵام دوای ماوەیەک بوو بە خاوەن مەکتەب لە گۆرانیی کوردیدا. لە مەقام‌دا شێوازی مامۆستا تاھێر تۆفیق، ھەروەھا قەتارەکانی موحەممەد ماملێ و لە بەستەش دا زیاتر لەدەنگی حەسەن زیرەک کەڵکی وەرگرتووە.

ئەلبومەکان

  • دێوانە خۆم (١٩٧٩)
  • گۆمەشین (١٩٨٢)
  • لە گوڵان (١٩٨۴)
  • ھەڵەبجە (١٩٨٨)
  • ڕەزیانە (١٩٩٣)
  • نیاز (١٩٩۴)
  • بە پیرۆز (١٩٩۵)
  • خەمی نان (١٩٩۶)
  • کرماشان (٢٠٠٠)
  • ئێوارەیە (٢٠١٠)
  • بیرەوەری (٢٠١٢)

 

0

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

ALLCHANNELS

عضویت در کانال روژیار موزیک

JOIN CHANNEL
CLOSE